ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری جوانڕۆ له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن، كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی مه‌د‌ره‌سه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان توانایی دابینكردنی ئیمكاناتیان نییه، به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه، گرانی و هه‌ڵاوسان، بێكاری و هه‌ژاری گوشاری بۆ به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا هێناوه و منداڵان یه‌كه‌مین قۆربانیانی ئه‌و باروودۆخه‌ن. له حاڵێكدا كه ئه‌ركی ڕژیمه به‌پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی وڵات ئیمكاناتی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو خوێندكارێك له سه‌راسه‌ری ئێران دابین بكات، به‌ڵام ئێمه ده‌بێنین كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكه خوێندن به ته‌واووه‌تی پوڵی ده‌كات و كاتێكیش موعه‌لیمان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ئاست ئه‌و سیاسه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به ئه‌شكه‌نجه و زیندان و په‌روه‌نده سازی و‌ڵامیان ئه‌داته‌وه.