شه‌وی سێشه‌ممه‌٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمه‌كانی چوراشه‌ممه‌سوری زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌گه‌ڵ تاریكبوونی هه‌وا به ئاگردانی لاستیك و داخستنی شه‌قامه‌كان كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له هه‌ندێك شوێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كای ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی سنه، بانه، دیوانده‌ره، كامیاران، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، مورموری و ئابدانانی ئیلام، كرماشان، پیرانشار، نه‌غده، شنۆ، مه‌ریوان و ورمێ خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان مانه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “كوردستان،كوردستان گۆڕستانی فاشیستان” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه، له هه‌ندیك شوێن هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و لانیكه‌م ١٥ كه‌س برینداربوون و چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی تاران، زه‌نجان، ڕه‌شت، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، زاهیدان، قه‌زوێن، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان و چند شاری دیكه هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه به‌رپرچیان درایه‌وه و خه‌ڵكی ناڕازی دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ، ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”، “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی منداڵ كوژ”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی ” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.