کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی سێ مانگرتنی كرێكاران له‌ ئه‌هواز، ته‌ورێز و بووشێهر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز، كۆمباین سازی ته‌ورێز و پترۆشیمی په‌ردیسی بووشێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌‌وه‌، هه‌روه‌ها كرێكارانی كۆمباین سازی ته‌ورێز له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له‌ هه‌میشه‌ییه‌وه‌ بۆ قه‌راردادی میانیان گرت و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌ی به‌رپرسانی شیركه‌ت بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی پترۆشیمی په‌ردیس له‌ بووشێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئیسفه‌هان به‌رامبه‌ر وشکبوونی زایه‌ندەرود

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی ئیرانشار

-

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” 

-

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای پۆڵای کاویان

-

ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانكۆ لە شاره‌كانی ئێران بەردەوامە

-

لانیکەم ٧٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە دەستی سەرکوتکەرانی كۆماری ئیسلامی کوژراون

-