ڕۆژی سێشهممه ١٥ی مانگی خهرمانان، سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان بەدروشمی “پشتیوانیی و هاوسۆزیی لەگەڵ ژنان” بە بەشداریی ژنانی 45 وڵاتی جیهان لە توونس دەستیپێکرد و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی سێشهممه بە دروشمی “پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان” لە تونس و بە بەشداریی نوێنەرانی نزیکەی ٤٥ وڵاتی جیاوازی جیهان، سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان بە ڕێپێوانێک لە ڕۆژی ١٥ی خهرمانانهوه دەستیپێکردوو و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، ژنانی کوردیش چالاکانە بەشدارییان لەو کۆنفرانسەدا کردووە. بەشداربووانی ڕێپێوانی سێیەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان، داوای ماف و ئازادییەکانی ژنان و دادپەروەریی و یەکسانییان کرد. شایانی باسه كه کۆنفرانسی ژنانی جیهان کۆنفراسێکی فێمینستانەی سەربەخۆیە، کە ژنانی جیهان خۆیان هەڵدەستن بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی، ساڵی ٢٠١١ یەکەم کۆنفرانس لە وڵاتی ونزوئێلا بەڕێوەچوو، پاش پێنج ساڵ کۆنفرانسی دووەم لە وڵاتی نێپاڵ و ئەمساڵیش، کە سێیەمین کۆنفراس بەڕێوەدەچێت، براوەتە وڵاتی تونس.