کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی قزلحه‌سار

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” پاش ١٨ مانگ بێخه‌به‌ری و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆتاییه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، چوار چالاكی سیاسی كورد به‌ ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رارمه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ پاش ده‌ربازبوون له‌ سنووری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ دواتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل و هه‌وڵی بۆمبڕێژكردنی ناوه‌ندی هه‌سته‌یی ئیسفه‌هان تۆمه‌تبار كران. له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگ به‌ندكرانیان دا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا هه‌ر چواره‌كه‌یان ناچار به‌ دانپێدانانی زۆرملێ كرد. “مه‌سعوود شه‌مش نژاد” ڕۆژی ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند كه‌ داخوازی پێداچوونه‌وه‌ به‌و حوكمه له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ ڕه‌د كراوه‌. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش دا كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران و جیهان ده‌ستیپێكرد و ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و كرێكاری مانیان له‌ خواردن گرن تاكوو ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه بگرن، به‌ڵام به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ پاش دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سێداره‌ دران.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-