کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵگڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌زیز مورادی” له‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵگڕۆژی گیانبه‌ختكردنی عه‌زیز مورادی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسمی ڕیزگرتن له‌ یادی “عه‌زیز مورادی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

سەرەڕای کەشی ئەمنی و بوونی هێزی سەرکوتكەر لە ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی به‌هه‌شت محەممەدی سنە، یەکەمین ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی “عەزیز مورادی”، لە قوربانییانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بەڕێوەچوو. ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” چه‌ند لاوی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی سنه‌، كرماشان، بۆكان و سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “عه‌زیز مورادی”، “ئارمین سه‌یادی”، “سینا نادری”، “كه‌ماڵ فه‌قیهی” و “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كرد.