ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسمی ڕیزگرتن له یادی “عه‌زیز مورادی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به‌ڕێوه چوو.
سەرەڕای کەشی ئەمنی و بوونی هێزی سەرکوتكەر لە ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی به‌هه‌شت محەممەدی سنە، یەکەمین ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی “عەزیز مورادی”، لە قوربانییانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بەڕێوەچوو. ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” چه‌ند لاوی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی سنه، كرماشان، بۆكان و سه‌قز به ناوه‌كانی “عه‌زیز مورادی”، “ئارمین سه‌یادی”، “سینا نادری”، “كه‌ماڵ فه‌قیهی” و “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كرد.