ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی “په‌روانه ئێسكه‌نده‌ری” و “داریووش فرووهه‌ر”، مه‌راسمێك به به‌شداری “په‌ره‌ستوو فرووهه‌ر” و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ماڵه‌كه‌یان به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٧٧ی هه‌تاوی، “په‌روانه ئێسكه‌نده‌ری” و “داریووش فرووهه‌ر” دوو چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له ماڵه‌كه‌یان كوژران. ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنیان، “په‌ره‌ستوو فرووهه‌ر” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ماڵی باوكی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و هه‌ڵواسینی دروشم له‌سه‌ر دارێك كه په‌روانه له نێو حه‌وشی ماڵه‌كه چاندبووی، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.