ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “دونیا فه‌رهادی” له شۆڕشی ژینا، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری ئه‌هواز به‌ڕێوه چوو.
“دونیا فه‌رهادی” خوێندكاری بواری مێعماری له زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندار و ته‌رمه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژ دواتری له ده‌ورووبه‌ری ڕووباری كاروون دۆزرایه‌وه. ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دونیا به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌هواز له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه گۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” له‌سه‌ر مه‌زاری له پاكده‌شتی تاران كۆبوونه‌وه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌ه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.