به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی حه‌سه‌ن ئاوا، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه دروشمه‌كانی “ئازادی خوێنی ده‌وێت، ڕۆڵه‌ی بوێری ده‌وێت”، “شه‌هید نامرێت” و “كاك هوومه‌ن قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه”یان به‌رز كردۆته‌وه. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه مه‌زاری هوومه‌نیان گۆڵباران كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه.