کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ڕۆژی له‌ دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” به‌ به‌شدرای بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌ گۆڕستانی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌، به كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌، مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونیان به‌ڕێوه‌برد. ئاماده‌بووان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی “شه‌هید نامرێت” یادی ئه‌و ئازیزه‌ و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ گیانی به‌ختكرد.