کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌رده‌كان و مارگوون

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌رده‌كان و مارگوون

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ی مارگوونی سه‌ر به‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و خه‌ڵكی گوندی په‌ته‌كستانی سه‌ر به‌ شاری ئه‌رده‌كانی یه‌زد له‌ ئاست كه‌م ئاوی و چالاكی مه‌عده‌ن كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مارگوونی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ڕۆژی ڕابردوو به‌ هه‌ڵگرتنی مه‌خزه‌نی ئاو له‌به‌رده‌م ناونده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دابین نه‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌ نیشان دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دانیشتووانی گوندی په‌ته‌كستانی سه‌ر به‌ شارستانی ئه‌رده‌كان، دژبه‌ چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: هه‌بوونی مه‌عده‌ن له‌ ده‌ورووبه‌ی ئه‌و گونده‌ وێڕای تێكدانی ژینگه‌، كارێزه‌كانیانی له‌ ناو بردووه‌.