ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د دژبه كه‌م ئاوی و چالاكی مه‌عده‌نی بۆكسیت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی یاسووج و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه له گه‌رمای هاوین بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی به‌شی لوودابی سه‌ر به شارستانی بۆیه‌رئه‌حمه‌د به داخستنی جاده‌ی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌عده‌نی بۆكسیت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپی ڕێگه‌وبان و دانه‌مه‌زراندنی هێزمی كاری بوومی له‌و مه‌عدنه نیشان دا.