ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له گوندی “ئه‌نبار زه‌روونی” كوهده‌شت و قه‌ڵاتویه‌ی سه‌ر به ئوستانی فارس دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌نبار زه‌روونی” سه‌ر به شارستانی كوهده‌شت ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به درووست نه‌كردنی پردی هاتووچۆی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كوهده‌شت كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه پاش هاتنی سێڵاو ئه‌و پرده ڕووخاوه و له‌و كاته‌وه به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاكسازی هه‌ڵ نه‌گرتووه و گیانی منداڵان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی شاری قه‌ڵاتویه‌ی سه‌ر به ئوستانی فارس دژ به كوژرانی دوو لاوی ئه‌و شاره له‌كاتی موسافركه‌شی، له‌به‌رده‌م كه‌ڵانته‌ری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیای سزادانی تاوانباران بوون.