کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ شاره‌كانی ساوه‌ و هه‌شتگرد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌تعه‌سازی ئۆتۆمبێلی “خاو” له‌ شاری ساوه‌ و كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی میترۆی هه‌شتگرد له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌تعه‌سازی ئۆتۆمبێلی “خاو” له‌ شاری ساوه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه‌ و به‌رده‌ام ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه‌ به‌ڵام خاوه‌نكار سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی هه‌شتگرد له‌ به‌شه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و حه‌راسه‌تی میترۆ كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیانن.

بابەتی پەیوەندیدار

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی بۆمه‌له‌رزه‌ له‌ تورکیه‌ و سوریه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاکوانانی مافی ژنان له‌ عێراق

-

کۆماری ئیسلامی ٧٦١٢ پەنابەری ئەفغانی دەرکرد

-

“فەرهاد شێخی” بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج گوازرایەوە

-

بێسەروشوێن بوونی ٤ مه‌له‌وان له‌ بەندەر چابەهار

-

ژەهراویبوونی زیاتر لە ١٠٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی قوم

-