ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی هه‌شت كه‌س له تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ناسراو به “شارۆچكه‌ی ئێكباتان” له شۆڕشی ژینا، له لقی ١٣ی دادگای تاوانه‌كانی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “میلاد ئارموون”، “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی”، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ”، “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رز پورناك”، “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی”، ” حسێن نێعمه‌تی”، “مێهدی ئیمانی”و “نه‌وید نه‌جاڕان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان، به هاوكاری له كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران تۆمه‌تبار كراون. ئه‌مه دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و هه‌شت به‌ندكراوه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای قورس به‌سه‌ریاندا به‌سه‌پێنێت.