کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، به‌ دادوه‌ری قازی سه‌ڵه‌واتی له‌ لقی ١٥ی دادگای ئینقلای تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و جه‌له‌سه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وریشه‌ مورادی و پارێزه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌ چووه‌، قازی سه‌ڵه‌واتی ئیجازه‌ی به‌رگری به‌ پارێزه‌ره‌كان و وریشه نه‌داوه‌ و ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ناچار بووه‌، به‌رگرینامه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی نووسراوه‌ پێشكه‌ش به‌ دادگا بكات. پێشتر وریشه مورادی به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ به‌شداریكردن له‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی خۆی بواردبوو. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌، مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌.