ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادڕه‌سی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمانی جۆڵفا به‌ناوه‌كانی “له‌تیف ڕۆزیخواه” و “عه‌لی حاجی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، وێڕای ئیدانه كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئه‌وه دوو چالاكه سنفیه، هه‌ر جۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی توندووتیژانه و ناشیاو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانه‌وه به بێ ڕه‌وشتی ونایاسایی ده‌زانێت و داوای ئازادی بێ شه‌رت ومه‌رجیان ده‌كات.