کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له‌ گه‌ڵانی ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی و ئامریكا ئێرانیان و دۆستانیان دژبه‌ سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له‌به‌ڕلینی ئاڵمان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ ڕژیمی ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ش ئێرانیانی توڕه‌ هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاری نیۆیۆرگی ئامریكاش خۆپێشانده‌ران له‌ گه‌ڕه‌كیبڕۆكلینكۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانیخامنه‌یی زو‌حاك، ده‌كه‌ینه‌ ژێر خاكوئه‌م مانگه‌ مانگی خوێنه‌، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه‌یان وته‌وه‌.‌ هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی مالیزیاش ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته لهكۆبوونه‌ویه‌كدا كوشتنیمه‌هساو سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-