کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ وڵاتی لوبنان

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی وڵاتی لوبنان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناردنی پاپۆڕی هه‌ڵكۆڵێنی بیر له‌ لایه‌ن ئیسراییله‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی گازی له‌ نێوان سنووری ئه‌و دوو وڵاته‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كه‌شتی هه‌ڵكۆڵینی بیری ئیسرائییلی كه‌ به‌ئه‌نرژێنده‌ناسرێت، له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چووه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای میدته‌رانه‌ و به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكۆڵینی بیری گاز له‌وێ جێگیر كراوه‌. له‌م پێوه‌نده‌دا ئیسرائییل ڕایگه‌یاندووه‌ مه‌یدانی گازیكاربه‌شله‌ ناوچه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵكه‌وتووه‌ نه‌ك له‌ ناوچه‌ كێشهله‌سه‌ره‌كان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی لوبنانیش ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیسرائییلیان شه‌رمه‌زار كردووه‌ و داوایان له‌ ڕاوێژكاری باڵای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ سه‌ردانی به‌یرووت بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

ذی هندووه‌كانی هیندووستان دژی توندووتیژی ئیسلامگه‌راكان

komalah

خۆپێشاندانی سۆسیالیسته‌كانی ئۆرووپا دژبه‌ په‌یمانی ناتۆ

komalah

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٠ كۆچبه‌ر له‌ بیابانه‌كانی لیبی

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریه‌

komalah

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٤٦ كۆچبه‌ر له‌ كانتینری بارهه‌ڵگرێك له‌ تگزاسی ئامریكا

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ٥١ به‌ندكراوی زیندانی كۆلۆمبیا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌

komalah