کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ كۆبانی

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ كۆبانی 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، مه‌راسمێك به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیك له‌ ناوچه‌ی فۆرات و نزیك شاری كۆبانی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیك “ته‌ڤ ده‌م” ڕێكخرابوو و ده‌یان كه‌س له‌ دانیشتووانی كۆبانێ، كرێكاران، نوێنه‌رانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا، حیزبه‌ سیاسیه‌كان و ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نییه‌كان تێیدا به‌شداربوون. به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا له‌و مه‌راسمه‌ دا ڕایانگه‌یاند،  كرێكاران ساحیبانی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتن له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سیته‌م ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام چۆك ناده‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌راسمه‌كه‌ به‌ ده‌ربڕینی خۆشی و پێدانی خه‌ڵات به ‌كرێكاران كۆتایی پێهات.