له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چوار چالاكی كرێكاری و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و نه‌غه‌ده به‌ناوه‌كانی “عه‌باس هاشم پور”، “خه‌لیل مورادی”، “ئیبراهیم قه‌هره‌مانی” و “به‌هرام جه‌عفه‌ری” له دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “نه‌جه‌ف زاده” به‌ڕێوه چووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له دوو جه‌له‌سه‌ی پێشووی دادگا خراوه‌ته پاڵ دۆسیكه‌یان بریتیه له: “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منه‌یتی میللی و ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی”، “ڕێبه‌ری و لیدری ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان له شنۆ و نه‌غه‌ده” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” كه ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه هیچ یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌یان قبووڵ نه‌كردووه و به‌رگریان له‌خۆیان كردووه. له‌و ڕوانگه‌وه كه ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان دژ به‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه نییه، له جه‌له‌سه‌ی سێهه‌م كه له شاری ورمێ و به سه‌رۆكایه‌تی قازی “نه‌جه‌ف زاده” به‌ڕێوه‌چووه هه‌ر چواره‌كه‌یان به “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه چه‌پ و كۆمۆنیستیه‌كان” تۆمه‌تبار كراون له حاڵێكدا كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه سه‌باره‌ت به “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “حیزبه چه‌پ و كۆمۆنیستیه‌كان” ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی شه‌ست و كۆتایی پێهاتووه.