به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “عیسا ئیبراهیم زاده” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره، له دادگای ئینقلابی شنۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عیسا ئیبراهیم زاده” خه‌ڵكی گوندی “دێشه‌مس”ی سه‌ر به شاری شنۆیه و جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر بهڕێوهچوووه و ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ته‌بلیغ دژبه نیزام” تۆمه‌تبار كراوه. جیگای ئاماژه‌یه كه “عیسا ئیبراهیم زاده” له ڕێكه‌وتی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه بچوكه‌كه‌ی و له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كه‌یان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.