کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی مه‌سعوود فه‌رهیخته له‌ كه‌ره‌ج

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی مه‌سعوود فه‌رهیخته له‌ كه‌ره‌ج

جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگایی كردنی “مه‌سعوود فه‌رهیخته” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی پووشپه‌ڕ له‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج “مه‌سعوود فه‌رهیخته‌”ی به‌ “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه‌. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ ڕۆژی ١١ی گوڵانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار گوازرایه‌وه‌. ناوبراو مانگی خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.