“په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، له لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” دادگایی كرا.
“په‌خشان عه‌زیزی” خوێندكاری خه‌ڵكی مهاباد، له به‌رواری ١٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی ٥ی دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی ئێڤین به “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری كرا.