کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنی “ئیجلال قەوامی” له‌شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنی ئیجلال قەوامی له‌شاری سنه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی خەرمانان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنیئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتیته‌بلیغ دژی نیزاملە لقی ٥ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو پاش تەواوبوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییەکەی بە بارمتەی ٧٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٧،ئیجلال قه‌وامیبه‌بێ خوزووری خۆی لەلایەن لقی ١٠٩ی دادگای ئینقلابی سنەوه‌، بە تۆمەتیبڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتیبە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.