ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئایدین(سوله‌یمان) محه‌ممه‌دی” و “سه‌عید مینایی” له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئایدین محه‌ممه‌دی” به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” تۆمه‌تبار كراوه و “سه‌عید مینایی” به “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی وڵات” تۆمه‌تبار بووه. پێشتر جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چه‌ند چالاكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “مورته‌زا په‌روین”، “تاهر نه‌قه‌وی”، “ئایدا سدیقی”، “فاتمه ئاته‌شی”، “سۆهه‌یلا ئه‌سغه‌ری”، “سه‌عید جه‌ماڵزاده”، “باقر حاجی زاده”، “كه‌ماڵ نووری” و “عه‌بدۆڵڵا واحدی” له‌و دادگایه به‌ڕێوه چووبوو.