کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وه‌فا ئه‌حمه‌دپور هونه‌رمه‌ندی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” ناسراو به‌ وه‌فادار، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

“وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و گورانیبێژه‌ی به‌ “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار كردووه‌.