ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی هه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دڕه‌زا شه‌رقی”، “بێهرووز ئیزه‌دی ڕاد”، “ڕه‌زا نه‌جه‌فی”، “فائێزه خه‌لیلی”، “په‌ره‌ند قه‌ره‌داغی”، “ئه‌میر شیرئه‌فكه‌ن”، “نیروانا تۆربه‌تی نژاد”، “ڕۆژینا ئیبراهیمی” و “مه‌ریه‌م ڕزوانی” له شاری گورگان به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و هه‌شت هاووڵاتیه مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ١ی دادگای ئینقلابی گورگان ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “ئه‌ندامیه‌تی له ده‌سته و گرووپی نایاسایی بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه.