ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جه‌له‌سه‌یی دادگایكردنی “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكوانی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، له لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” تووشی چه‌ند نه‌خۆشی مه‌ترسێدار بووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا ئه‌و چالاكه كرێكاریه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ریش بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووش دا خۆی و هاژینه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌ژێر گوشاردا بوون. ناوبراو ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گۆازرایه‌وه. “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی تاران به “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، “چالاكیی ته‌بلیغی دژ به نیزام”، “به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی كرێكاری” و “ئه‌ندامبوون له گرووپ و ڕیكخراوه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم” تۆمه‌تبار و پاش ته‌واو بوونی جه‌له‌سه‌ی دادگا بۆ به‌ندی ٤ی دادگایی ئێڤین ڕاگوێزرا.