ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ٣٢ كرێكاری مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕه‌وتی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب، ٣٢ كرێكار له تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی و ڕفاندنی مرۆڤ” بێ تاوان ناسێندراون و به‌دواداچوونی زۆرتری په‌روه‌نده‌كه بۆ جه‌له‌سه‌ی داهاتووی ئه‌و دادگایه دوا خراوه. ڕۆژی ٨ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌ن و به‌شێك له دانیشتووانی گوندی ئاق ده‌ڕه‌ی سه‌ر به شاری تیكاب له مه‌حه‌وه‌ته‌ی كانگای به‌ردی تراورتن له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و دانه‌مه‌زراندنی خه‌ڵكی گونده‌كه كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندترین شێوه سه‌ركوت كران و ٣٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخان كران.