ڕۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به ناڕه‌وا خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی كوردی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازیلا مه‌عرووفیان” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئه‌فشاری” به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه و ناوبراو له به‌رامبه‌ر دا به‌رگری له خۆی كردووه. شایانی باسه كه نازیلا به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران كرا و چه‌ند كاتژمێر دواتری گه‌ڕێندرایه‌وه زیندانی ئێڤین.