ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن “ئامینه سادات زه‌بیح پور” بازجوو هه‌واڵنێری ڕژیم به ناڕه‌وا خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی “سپیده قوڵیان” له دادگای كه‌چوویی تاران به‌ڕێوه چوو.
“سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌باره‌ت به سكاڵای “ئامینه سادات زه‌بیح پور” بازجوو هه‌واڵنێری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، له لقی ١٢٠٧ی دادگای كه‌چوویی تاران دادگایی كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیمه‌وه به “تێكدانی بیر و ڕای گشتی له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه.