ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری له شاری تاران به‌ڕێوه چوو.
“ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” ڕۆژی هه‌ینی ٨ی گوڵانی ئه‌مساڵ و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٨ چالاكی سنفی و كرێكاری به ناوه‌كانی “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی”، “هیراد پیربۆداغی”، “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “كامیار فه‌كوور”، “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی”، “حه‌سه‌ن ئیبراهیمی”، “ژاڵه ڕووح زاد” و “ئۆلدووز هاشمی” له كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.