ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “ڕ‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سنه له ڕێگه‌ی ویدیۆكۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه چوو و بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م له ڕێكه‌وتی ١٥ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕ‌فێق سه‌لیمی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠١ پاش ٥٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه بۆ زیندانی ناوندی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “نه‌قی زاده” و سه‌رۆكی لقی ٢ی دادگای ئینقلاب بانگهێشت كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕ‌فێق سه‌لیمی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما‌ی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه.