له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیانی ژن، به هه‌زاران ژن لەشارەکانی”دیاربەکر”، “وان”، “دێرسیم”، “سێرت”، “باتمان”، “جەزیرە” و “نه‌سیبەین”، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بە كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم، ڕۆژی ٨ی مارسیان ڕێز لێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن و پیاو له شه‌قامه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی باكووری كوردستان به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شاره‌كانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، ڕۆژی ٨ی مارسیان ڕێزلێنا و مه‌راسیمێكی گه‌وره‌یان به شایی و خۆشی و هه‌ڵپه‌ركی به‌ڕێوه‌برد. به‌شداربووان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به وتنه‌وه‌ی دره‌شمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “ئازادی ژن، ئازادی كۆمه‌ڵگایه” هه‌روه‌ها “نابۆ توندووتیژی دژ به ژنان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژییه‌كانی دژ به‌ژنان له‌و وڵاته ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.