ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌ریتانیا، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیان له مه‌یدانی تڕافلگاردی له‌نده‌ن بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران به‌ڕێوه برد.
له‌و ئاكسیۆنه‌دا، وێنه‌كانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور” و به‌ندكراوانی سیاسی دیكه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام كراون، له پێش چاوی خه‌ڵك دانرا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها به دانانی وێنه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی ئیسڕائیل و غه‌زه، خوازیاری كوتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون و ڕایانگه‌یاند كه ئاكسیۆنهكهیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته به‌رده‌وام ئه‌بێت.