ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، چالاكییه‌كی فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بی مه‌ریوان له ژێر ناوی “كتێبناسی مندالان” به‌ڕێوه چوو و پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.
لەو چالاكییه دا كە پاشنیوەڕۆی سێشه‌ممه بەڕێوەچوو، پێنج کتێب لەلایەن پێنج منداڵی چاوگەشەوە بە بەشداربووان ناسێندرا و قسە لەسەر ناوەڕۆک و پەیامی ئەو کتێبانە کرا، کە بریتی بوون لە: ڕۆژە محەممەدیان (کتێبی ماتیلدا)- شایان شاسواری (کتێبی هەتاو و شێرەبەفرینە)- وانا محەممەدیان (کتێبی خێڵی گوڵ)- شنە محەممەدیان ( کتێبی کاراتەبازی لێهاتوو)- هێنا ئەحمەدی (کتێبی پشیلەی ئەشرافی).