کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌بردنی پیشانگای “خاڵه‌ سپییه‌كان” له‌ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕۆژی موعه‌لیم و خه‌باتی ژنان دژبه‌ حیجابی ئیجباری، پیشانگایه‌ك له‌ ژێر ناوی “خاڵه‌ سپییه‌كان” به‌ ٤٠ تابلۆ له سالۆنی ٣ی‌ ئه‌نده‌رزگای چواری زیندانی ئێڤین له‌ ساعه‌ت ٤ بۆ ٦ی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پیشانگایه‌، به‌ندكراوانی ئه‌نده‌رزگای چواری زیندانی ئێڤین ڕۆژی جیهانی كرێكار و ڕۆژی موعه‌لیمیان له‌ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێران پیرۆزبایی كرد و شیرینیان له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ دیتنیان هاتبوون، بڵاو كردوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پیشانگا هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی “مورته‌زا په‌روین” له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان كه‌ ڕه‌سمه‌كانی بۆ ئه‌و پیشانگایه‌ ناردبوو، كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-