رێکخراوێکی فەڵەستینی سهر به دهوڵهتی توركیا لەسەر خاکی كانتۆنی عەفرین له رۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ عەرەبە هاوردەکان له ڕێگهی داگیركردنی ماڵ و زهوی كوردانی ئاوارهی ئهو كانتۆنه، دروستکردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، کۆمەڵگەکە دەکەوێتە نزیکی شاری “جندرێس” له رۆژئاوای عەفرین و لەلایەن رێکخراوێک بە ناوی “دڵسۆزیی خێرخوازی” كه سهر به دهوڵهتی توركیا و حیزبهكهی ئهردۆغانه دامەزراوە و تائێستا 34 یەکەی نیشتەجێبوون رادەستکراون و 80 یەکەی دیکەش بڕیاره ئامادەدەبکرێن. بهوتهی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئەو سیاسەتەی ئێستا لە عەفرین جێبەجێ دەکرێت، “گۆڕینی دیموگرافیی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە شەڕی دژبه هەبوونی کورد.