ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز، ئه‌كسیوونێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی نۆروێژ و ئاڵمان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ئه‌كسیوونه به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و چه‌ندین سروودی شۆڕشگێڕانه بڵاوكرایه‌وه و چه‌ند كەس كۆرته باسیان له‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.