ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە ژمارەیەکی زۆر له ناوچەكانی ڕۆژئاوا، پێشوازی لە هاتنی نەورۆز کرا و به هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمانه بوون.
لە كاتی ئێواره مەشخەڵی نەورۆز له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان داگیرسا و هاووڵاتییان بە جلی فۆلکلۆری خۆیان لە دەوری ئاگر كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگی شایی و خۆشیان گێڕا پاشان به‌شداربووان له شاری كۆبانی سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادییان كرد. هه‌روه‌ها لە گەڕەکی “زه‌وڕا“ی ده‌مشق، سەدان هاوڵاتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە هەڵپەڕکێ و مۆسیقا پێشوازیان لە جەژنی نەورۆز کرد.