ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شارستانی دێولان به هه‌ڵشكان به‌سه‌ر یه‌كێك له شاخه‌كانی ناوچه‌كه یادی “موحسین نیازی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاخه‌وانانی شارستانی دێولان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی هه‌میشه زیندوو “موحسین نیازی”، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. “موحسین نیازی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شارستانی دێولان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.