به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له شاری سنه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ناوچه‌ی حه‌سه‌ن-ئاوای شاری سنه به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆمڵه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
ئاماده‌بووان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “بژی كۆمڵه و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.