لەم دوایانه‌دا “ڕوحۆڵڵا زۆهره‌وه‌ند” یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان، له زیندانی مه‌ڵایه‌ره‌وه بۆ زیندانی دیزڵاوای كرماشان گوازراوه‌ته‌وه.
“ڕوحوڵڵا زۆهرەوەند”، هاوکات لەگەڵ ئەسپەردەکردنی تەرمی کوڕەکەی، هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی، “ئەفسانە زۆهروەند” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانەوە دەستبەسەر و هاوژینەکەی دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا. بنەماڵەی دادخوازی “میلاد زۆهرەوەند”، لە ماوەی ١٨ ڕۆژی ڕابردوو و پاش لەسێدارەدانی کوڕەکەیان، لە ژێر گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان بوون و سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاگەیاندنێک لەسەر بارودۆخیاندا هەڕەشەیان لێکراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه سزای لەسێدارەدانی “میلاد زۆهرەوەند”، خۆپێشاندەری تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی مەلایر، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجییه‌ك” لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.