راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م دووایانه‌دا حكومی ئێعدامی دوو كه‌س له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له دادگایه‌ك له فوولاد شه‌هری ئیسفه‌هان ده‌ركراوه. به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه رژیم؛ شانۆی ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك كه ده‌مێك بوو ڕایگرتبوو به ئامانجی ترساندنی خه‌ڵك سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردۆته‌وه. كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێعدامی بێ دادگایی؛ بێ وه‌كیل و له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و تووندوتیژی هاته سه‌ر كار و له ٤٣ ساڵی ڕابردوودا ده‌یان هه‌زار ئینسان له‌وانه زیندانییانی سیاسی؛ ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كردووه. رژیمی ئیسلامی یه‌كێك له چه‌ند وڵاتی ئه‌وه‌ڵی ئێعدام له جیهاندایه و ڕاده‌ی ئێعدامییه‌كان به‌به‌راورد به حه‌شیمه‌تی وڵات؛ پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی جیهانی له به‌ربه‌رییه‌ت و تووندوتیژی له‌دژی مرۆڤایه‌تی له‌م وڵاته نیشان ده‌دات.
ئێعدامی زیندانییانی سیاسی؛ مه‌حكووم كردنی ژوماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییانی ئاسایی به جورمی جۆراوجۆر به ئێعدام له ره‌وشه‌كانی ناسراوی رژیمی ئیسلامییه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی ترس و سه‌پاندنی یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئیسلامی بووه. به‌ڵام كاتێك ئه‌م ئێعدامانه له شوێنه گشتییه‌كان له مه‌یدانه‌كان و مه‌یدانه وه‌رزشییه‌كان له شوێنی كار و ژیانی خه‌ڵك به‌كرده‌وه ده‌ردێت؛ ئامانجی رژیم جێگیر كردنی زۆرتری تووندوتیژی و ناردنی په‌یامێكه به كۆمه‌ڵگا كه بۆ مانه‌وه‌ی رژیمی ئیسلامی له هیچ جه‌نایه‌تێك و تووندوتیژییه‌ك پارێز ناكات.
له یه‌ك دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی رژیمی ئیسلامی؛ هه‌ر رۆژ له گۆشه‌یه‌ك له شاره‌كان چه‌ند ئینسانیان له به‌رامبه‌ر چاوی خه‌ڵك به داره‌وه كردووه و وێنه‌ی و فیلمی ئه‌م تووندوتیژییه ئاشكرایه‌ی له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی حكوومه‌تی بڵاو ده‌كراوه و ته‌نانه‌ت له كێشانه‌وه‌ی نه‌قاشی ئێعدام له كتێبه ده‌رسییه‌كانی منداڵانی مه‌دره‌سه‌كانیش پارێزیان نه‌كردووه.
ناره‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهانی له‌وانه لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی؛ رژیمی ناچار كردووه ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه به شاراوه‌یی ئه‌نجام بدات و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌لاق لێدان و ئێعدام له شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵگرێت. به زۆرتر بوونی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئێران؛ له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان؛ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی رێكخراوه ترۆریستییه ئیسلامییه‌كانی وه‌ك داعش و حه‌شدی شه‌عبی؛ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و تووندوتیژی و ئاساییتر بوونی زه‌بروزه‌نگی نێزامی و پۆلیسی؛ جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی تووندوتیژی ئاشكرای خۆی به خه‌ڵك نیشانده‌دا.
ته‌قه‌كردنی راسته‌وخۆ له ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك؛ كووشتنی هه‌رۆژه‌ی كۆڵبه‌ران له كوردستان و سووخت به‌ران له به‌لووچستان؛ بریندار كردنی جووتیارانی ئیسفه‌هانی به فیشه‌كی ساچمه‌یی؛ به‌كارهێنانی ئیسپری مه‌رك هێنه‌ر و گازی فرمێسك ڕێژ له‌دژی ژنان كه ده‌یانهه‌وێ یارییه وه‌زشییه‌كان چاو لێبكه‌ن؛ هه‌وڵ بۆ تێرۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕفاندنی نه‌یاران له هه‌ندێك له وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین؛ مووشه‌ك بارانی كوردستان و هه‌وڵه ترۆریستییه‌كان له دژی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان؛ درێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام له زیندانه‌كان و له‌م دواییانه‌شدا ئێعدام له شوێنه گشتییه‌كان؛ چه‌ندین نموونه له زۆرتر بوونی توندووتیژی ئاشكرا و دژه ئینسانی له‌لایه‌ن رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌وه‌یكه زۆرترین ئێعدامییه‌كان له مه‌حكوومینی دادگاكانی عادی بووه؛ ناتوانێت ئامانجی سیاسی شاراوه له پشت ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ته‌واوی ئه‌و حوكمانه داپۆشێت. ئێعدامی زیندانییانی ئاسایی و سیاسی له زیندانه‌كان؛ ئێعدامی مناڵانی ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن؛ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی مه‌راسمی ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك؛ شه‌لاق لێدان؛ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی گووشاره‌كان بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌كانی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی؛ ده‌ركردنی حووكمی زیندانی درێژ ماوه بۆ كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسووڕانی عه‌له‌نی و ته‌نانه‌ت یاسایی كاریان كردووه له‌وانه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری؛ وه‌كیله‌كان؛ رۆژنامه وانان و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ؛ ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ئاڵقه‌كانی زنجیرێكن كه ئامانجی كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگای له حاڵی هه‌ڵچوون به زه‌بری زۆر و سه‌ركووته.
پاساوی رژیم بۆ ده‌ست بردن به ره‌هه‌نده به‌ربڵاوه‌كانی ئه‌م كرده‌وانه ئه‌وه‌یه كه گۆیا له‌م ڕێگه‌یه‌وه یه‌كه‌م ئه‌منیییه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌باته سه‌رێ و دووهه‌مه‌ن دادپه‌روه‌ری و عه‌داڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌ردێنێت. هه‌ر دووكی ئه‌م پاساوانه فریووكارانه و درۆیه.
له بابه‌ت ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی؛ یه‌كه‌م ئه‌وه خوودی رژیمی ئیسلامییه كه ئه‌منییه‌تی له ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌ڵگرتووه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ره‌هه‌نده‌كانی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی توندووتیژی و كووشتنه‌كانی وه‌حشییانه له‌لایه‌ن رژیمی ئیسلامی به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی توندووتیژییه‌كان و جه‌نایه‌ته تاكه كه‌سیه‌كان هه‌ڵناسه‌نگێندرێت.ئاستی بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له كاناله‌كانی مافیییایی ژێر كۆنترۆڵی سپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی فرۆشیاره تاكه كه‌سیه‌كان هه‌ڵناسه‌نگێندرێت. ڕاده‌ی زه‌وت كردنی ئه‌منییه‌ت له ژیانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن رژیم له ڕێگه‌ی ده‌خاڵه‌ته‌كانی به‌رده‌وام له به‌شی ژیانی خسوسی خه‌ڵك له‌لایه‌ن به‌سیجییه‌كان و گه‌شته‌كانی ئه‌مر به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكر و لیباس شه‌خسییه‌كان كه كوێ له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی جوورمه تاكه كه‌سیه‌كان كه به هۆكاری تاكه كه‌سی و كه‌سێتی ئه‌نجام ده‌درێت؛ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت.
دووهه‌مه‌ن ئه‌زموونی ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان و ئاماره‌كان و ئیتلاعاتی جێی باوه‌ڕ نیشان ده‌ده‌ن كه له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك له‌م ڕێگه‌یه‌وه نه‌چۆته‌سه‌رێ؛ به‌ڵكوو به پێچه‌وانه؛ نه‌فسی ئێعدام هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕه‌وانناسی توندووتیژی په‌ره پێده‌دات. كاتێك كوشتن له به‌رامبه‌ر كوشتن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگه‌پێدراو بێت بۆچی كه‌سانی تر هان نه‌درێن كه به ده‌ستی خۆیان ئه‌م به‌ناو عه‌داڵه‌ته به‌كرده‌وه ده‌ربێنن؟ لابردنی ئێعدام به‌و مانایه‌یه كه گیانی ئینسان له حه‌قیقه‌تدا به‌بایه‌خه و له‌گه‌ڵ لابردنی موجازاتی ئێعدام له‌سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه گیانی ژوماره‌یه‌كی زۆر ده‌پارێزرێت؛ له‌كاتێكدا كه به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م موجازاته نه‌ته‌نیا ڕۆڵێك له هێنانه خوارێی ڕاده‌ی جه‌نایه‌ته‌كان نییه؛ به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كان به پێی یاسا ده‌ست بۆ كووشتنی ئینسانه‌كان له‌ژێر ناوی مووجازاتی ئێعدام ئه‌ده‌ن له راستیدا له هێنانه خواره‌وه له بایه‌خی گیانی خه‌ڵك؛ ڕێگا بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كه‌ن.
پاساوێك كه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بۆ حوكمی ئێعدام هه‌یه درۆیه‌كی ئاشكرایه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌وه‌ڵه‌ن ئینسانه‌كان زاته‌ن خه‌رابه‌كار؛ قاتڵ؛ قاچاقچی و جه‌نایه‌تكار له‌دایك نابن؛ به‌ڵكوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتاییدا ئه‌وه شه‌رایه‌تی مادی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئه‌وان به‌ره‌و خه‌رابه‌كاری و جه‌نایه‌ت هان ده‌دات و ده‌وڵه‌ته‌كان و چینی ده‌سه‌ڵاتدار؛ به‌رپرسایه‌تی سه‌پاندنی ئه‌و شه‌رایه‌ته مادییه‌یه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكیان له‌ئه‌ستۆیه. كه‌سانێك ده‌بێت مووجازات بكرێن كه به‌ستێنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه ده‌خوڵقێنن.
به‌ڵام ئیدعای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی عه‌داڵه‌ت له ڕێگای مووجازاتی ئێعدام له‌وه‌ش بێ ئه‌ساس تره. ئه‌گه‌ر قه‌رار له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی عه‌داڵه‌ت بێت تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی خوودی رژیمه كه هه‌زاران ئینسانی به هۆی بوونی باوه‌ڕه‌كانیان و به هۆی خه‌بات بۆ باشتر بوونی باروودۆخی ژیان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كوشتووه و ماشێنی جه‌نایه‌ت و كووشتاری یه‌ك رۆژیش ڕانه‌گرتووه. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی عه‌داڵه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌م رژیمه‌وه چۆن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت؟
ده‌بێت ئامرازی ئینسان كووژی حكوومه‌ته‌كان به ناوی ئه‌منییه‌تی گشتی له‌ده‌ستیان ده‌ربێنین و بیر‌و ڕای گشتی به‌وه باوه‌ڕ بێنن كه دووپات بوونه‌وه‌ی قه‌تڵی نه‌فسی ده‌وڵه‌تی به‌ناوی مووجازاتی ڕاگر؛ ته‌نیا به جه‌نایه‌تی ئێعدام مه‌شرووعییه‌ت ده‌دات و نه‌هادینه‌ی ده‌كات. ئه‌م رژیمه بۆ به‌قای عوومری نه‌نگینی خۆی پێویستی به ماشێنی قه‌تڵ و كووشتار هه‌یه. ئه‌و ماشێنه ئه‌بێ تێبشكێنین و ڕێگری لێبكه‌ین. بێ گومان له‌دواڕۆژدا كه كۆتایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ڕاده‌گه‌یندرێت، نه ته‌نیا مافی ژیانی هیچ تاكێكی كۆمه‌ڵگا زه‌وت ناكرێت؛ به‌ڵكوو به فه‌رمانی شۆراكانی خه‌ڵكی جه‌نایه‌تی هه‌موو جه‌نایه‌تكارانی ورد و گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی دادگای یاسایی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت به‌ڵام به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا حۆكمی ئێعدام ناسه‌پێندرێت.