هه‌زاران كوردی دانیشتووی ئۆرووپا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له شاری پاریس له مه‌ارسمی ناشتنی ته‌رمی سێ قوربانی هێرشی تیرۆریستی نژادپه‌ره‌ستانی تورك بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كه‌لتوری كوردان له‌و شاره به‌شداریان كرد.
له هێرشی تیرۆریستی نژادپه‌ره‌ستێكی تورك بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كه‌ڵتوری كوردان له شاری پاریس ناسراو به ناوه‌ندی “ئه‌حمه‌د كایا”، سێ چالاكی سیاسی و هونه‌ری گیانیان به‌ختكرد و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، مه‌راسیمه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو وه‌بیرهێنه‌ری ڕێوڕه‌سمێكه كه ١٠ ساڵ له‌وه‌پێش به‌دوای تیرۆری سێ چالاكی سیاسی ئه‌ندامی “پ.ك.ك” له پاریس به‌ڕێوه‌چوو. تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه، نژادپه‌ره‌ستێكی تورك بوو كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میتی توركیا دا بوو و به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له زیندان گیانی له‌ده‌ست دا، شایانی باسه كه له مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢ی زاینیش دا هێرشێكی دیكه كرایه سه‌ر ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی كوردان له شاری لیۆنی فه‌ڕانسه و چه‌ند كه‌س به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوون كه پاش ڕووداوه‌كه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه چالاكییه‌كانی گرووپی فاشیستی ناسراو به “گورگه بۆره‌كان”ی له‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد.