به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له ڕێپێوانی ڕۆژی “قودس”، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان مه‌راسمه‌كه‌یان بایكۆت كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كه نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بێنێته سه‌ر شه‌قام، بنه‌ماڵه به‌سیجیه‌كان و كۆمه‌ڵێك له تازه شێعه‌كانی خه‌ڵكی ئافریقای بۆ پڕۆپاگاندا هاورده سه‌ر شه‌قام. له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش خه‌ڵكی ئازادیخواز بایكۆتی مه‌راسمی ڕۆژی قودسیان كرد و كه‌س به‌شداری تێدا نه‌كرد.