کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

“محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف سینماكاری ناوداری ئێرانی و دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ ئێران چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان له‌ مه‌راسمی بڵاوبوونه‌وی فیلمه‌كه‌ی له‌ فستیواڵی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه به‌شداری كرد و پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.

“محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمی “ده‌نكی هه‌نجیری پیرۆز” له‌سه‌ر فه‌رشی سوور حازر و وێنه‌ی دوو ئه‌كه‌ته‌ری سینه‌مای ئێران به‌ ناوه‌كانی “سۆهه‌یلا گۆڵستانی” و “میساق زارع” كه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت. ڕه‌سووڵۆف له‌لایه‌ن به‌شداربووانی ئه‌و فستیواڵه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێ كرا و ئه‌كته‌ره‌كانی فیلم دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناچاركردنی كرێكارانی بیانی به‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی ئۆكراین له‌لایه‌ن ڕووسیا

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ برزیل

-

ڕێپێوانی هه‌زاران ئیسڕائیلی دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ فه‌ڕانسه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی میدیایی له‌ شارستانی ڕه‌مشك

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی هندیجان و ئه‌راك

-