ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی شاباد و مه‌راسیمی حه‌وته‌ی گیان به‌ختكردوویه‌كی خه‌ڵكی كرماشان و گیانبه‌ختكردوویه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی شاباد به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “ئه‌میر عه‌لی فوولادی”، “سه‌عید محه‌ممه‌دی” و “ئیمان محه‌ممه‌دی” بوون و كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و چه‌ند كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون و چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له شاری كرماشان ماته‌مینی حه‌وته‌ی “ئه‌فشین ئاشام” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی یارسان به‌ڕێوه‌چوو و به‌شدرابووان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری مهاباد خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌شداری برینیان له ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌ی “فریشته ئه‌حمه‌دی” كرد و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.